تەواوی ھێزەكانی پەكەكە لە شنگال كشانەوە
دوایین گرووپی گەریلاكان لە چیای شنگال ھاتنە خوارەوە
K24 - ھەولێر
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كشانەوەی تەواوی ھێزەكانی لە شنگال راگەیاند و دوایین گرووپی گەریلاكان چیای شنگالیان جێھێشت.
بە گوێرەی ئاژانسی فوراتی نزیك لە پەكەكە، دوایین گرووپی گەریلاكانی پەكەكە لە چیای شنگال كشاونەتەوە، لە رێورەسمی كشانەوەیاندا عه‌گید كه‌لار، فهرماندەی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له شه‌نگال رایگەیاندووە: "لەسەر بانگەوازی رێكخستنی خۆمان لە شنگال دەكشێینەوە. دوایین گرووپی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال ده‌كشێنینه‌وه، دڵمان ئاسووده‌یه، چونكه ئه‌ركی خۆمان لێرە جێبه‌جێكردووه".
كشانەوەی ھێزەكانی پەكەكە دوای ئەوەدێت كە لەگەڵ ھێزەكانی عێراق رێككەوتن، شنگال رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بكەن. پێشتر قاسم شڤان، به‌رپرسی حه‌شدی ئێزدی له شنگال بە كوردستان24 راگەیاندبوو: "فەرماندەكانی سوپای عێراق لە شنگال لەگەڵ فەرماندەكانی پەكەكە پێكەوە كۆبوونەتەوە و پەكەكە بڕیاریدا دۆسێی ئەمنی ھەموو سنووری شنگال رادەستی سوپای عێراق و یەپەشە و حەشدی ئێزدی و حەشدی شەعبی بكات".
ھەرچەندە پەكەكە و سوپای عێراق لەسەر ئەوە پێكھاتوون كە دۆسێی ئەمنی شارەكە رادەستی ھێزە عێراقییەكان بكرێت، بەڵام ھێشتا توركیا ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر شنگال دەكات.
ھ.م