سزایه‌كی سه‌یر بۆ دوو گه‌نجی ده‌ستدرێژیكار بۆ سه‌ر كچێك
هێشتا دوو گه‌نجی دیكه‌ش ماوه ده‌ستگیر بكرێن
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی هیندستان، سزایه‌كی سه‌یر و نامۆ به‌سه‌ر دوو گه‌نجدا ده‌سه‌پێنن، كه ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ.
به گوێره‌ی میدیاكانی هیندستان، سزا سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و دوو گه‌نجه به رووتی و به‌بێ جلوبه‌رگ، به‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه قه‌ره‌باڵخه‌كانی هه‌رێمی ئارۆناچال برادیشی هیندستاندا رێبكه‌ن.
ئه‌و دوو گه‌نجه پێشتر، له شارۆچكه‌ی یهنگكیۆنگی ناوچه سیانگی ویلایه‌تێكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان، ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچێك و رووداوه‌كه‌ش به مۆبایل تۆماركراوه.
وێبسایتی "ذه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌كه، تووڕه‌یی خۆیان له كرده‌وه‌ی دوو گه‌نجه‌كه ده‌ربڕیوه و به‌ر له‌وه‌ی راده‌ستی پۆلیسی بكه‌ن، دوو گه‌نجه‌كه‌یان ناچاركردووه، به رووتی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه قهرهباڵخهكاندا رێبكه‌ن، دواتریش راده‌ستی پۆلیسی ناوچه‌كه‌یان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ناوچه‌كه به رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دانیشتووانی ناوچه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر دوو گه‌نج تۆماركردووه كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی 17 ساڵ، هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌شیان به رووتی و به‌بێ جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو و راده‌ستی پۆلیسان كردن.
به گوێره‌ی گوته‌ی پۆلیسیش، چوار گه‌نج ده‌ستیان له رووداوه‌كه‌دا هه‌بووه و هێشتا دووانی دیكه‌ش ماوه ده‌ستگیر بكرێن.
ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچان له هیندستان رێژه‌كه‌ی به‌رزه و تا ئێستاش ئه‌و وڵاته له هه‌وڵدایه چاره‌سه‌رێكی ته‌واو بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه.
ا. م