وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دلۆڤان بارزانی خەمبارە

سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

K24 - ھەولێر

ئه‌مریكا پرسه‌نامه‌یەك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا شان به‌ شانی تیمه‌كانیان له‌ به‌غدا و هه‌ولێر خه‌مبارن به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی.

له‌لای خۆیه‌وه‌ داگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌ناوی خۆی و باڵیۆزخانه‌وه‌ پرسه‌نامه‌ ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، له‌ دایكبووی ساڵی 1966ـه‌ و له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌ دایكبووه‌. هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌و له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌.