كۆمپانیای رۆز نه‌فت هاوخه‌میی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌بڕێت
هه‌روه‌کو باپیره‌ی به‌ڕێزتان (مسته‌فا بارزانیی) و چه‌ندان نه‌وه‌ی خانه‌واده ناسراوه به‌ڕێزه‌که‌تان، ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وا که دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌يامانه‌دا كه بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێن، ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی رووسی له په‌یامێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق
به‌ڕێز بارزانی
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانه‌وه (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)، تکایه هاوسۆزیی و هاوخه‌میمان له ناخی دڵه‌وه قبوڵ بکه‌ن.
که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو له کوردستانی عێراق، که ناوی لکاوه به خه‌باتی گه‌لی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، کۆچی دوایی کرد. هه‌روه‌کو باپیره‌ی به‌ڕێزتان (مسته‌فا بارزانیی) و چه‌ندان نه‌وه‌ی خانه‌واده ناسراوه به‌ڕێزه‌که‌تان، ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وا که دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
هه‌ر که‌سێک برای به‌ڕێزتانی ناسیبێت به‌هۆی پابه‌ندیی به‌بیروباوه‌ڕه‌کانی، دڵسۆزیی بۆ به‌ها باڵاکان و خه‌باتی بێ‌وچان بۆ گه‌له‌که‌ی، رێزی لێ ده‌نێ و نرخی بۆ داده‌نێ.
تکایه هاوخه‌می و پشتیوانیم قبوڵ بکه‌ن، له‌و سات و وه‌خته سه‌خته‌دا، هاوخه‌می پرسه و ئازاره‌که‌تانم.
ئاگاداری خۆتان بن
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزیی رۆزنه‌فت
ئیگۆر سێچین