نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ره‌خۆشى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ هاوسۆزیی بۆ خانه‌واده‌که‌تان ده‌رببڕم
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى كۆچى دوايى دلۆڤان ئيدريس بارزانى، براى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، يان كۆبيش نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد.
ئه‌مه ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌يه
جه‌نابی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق
له ناخه‌وه دڵگرانم به هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ی برای به‌ڕێزتان. بێگومان کاره‌ساتێکی خه‌مناک و جێی داخه بۆ خانه‌واده‌که‌تان، به‌ڵام بۆ به‌ڕێزتان زۆر تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌وه.
به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ هاوسۆزیی بۆ خانه‌واده‌که‌تان ده‌رببڕم، تکایه ئه‌م هاوخه‌مییه‌م لێ قبوڵ بکه‌ن.
یان کوبیش
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
2 ی نیسان 2018