به‌ڤیدیۆ.. قه‌ره‌باڵغترین دوورگه‌ی جیهان رووبه‌ره‌كه‌ی له 5 دۆنم كه‌متره
دوورگه‌كه به‌قه‌د بینایه‌كی مۆسكۆیه و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 1200 كه‌س
K24- هه‌ولێر:
دوورهگهی "سانتا كروز دیل ئیسلۆت"، دوورگه‌یه‌كی كۆڵۆمبییه و به بچووكی رووبه‌ڕه‌كه‌ی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی جیا ده‌كرێته‌وه و، به قه‌ره‌باڵغترین دوورگه‌ی جیهان ده‌ناسرێت.
ئه‌و دوورگه‌یه ده‌كه‌وێته ده‌ریای كاریبی له كه‌ناراوه‌كانی باكووری كۆڵۆمبیا. رووبه‌ره‌كه‌ی 12 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه، كه نابێته 5 دۆنم زه‌وی و روپێوه‌كه‌ی له بینایه‌ی كریملنی مۆسكۆ بچووكتره، له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه ده‌گاته 1200 كه‌س.
سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه ئیداریه‌كان، ئه‌و دوورگه‌یه قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی و دوو ماركێت و قاوه‌خانه‌یه‌كی لێیه. به‌ر له 150 ساڵ ژیان له‌و دوورگه‌یه نه‌بوو و ماسیگره‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆیان له كاتی ره‌شه‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا و هه‌روه‌ها بۆ حه‌سانه‌وه و پشوودان بۆخۆیان به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ماسیگره‌كان ده‌ستیان به خانوو درووستكردن كرد له‌و دوورگه‌یه و، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌و دوورگه‌یه ده‌ژین، وه‌چه و نه‌وه‌ی ماسیگره‌كانی ئهوكاتن.
H.B