لێدوانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك به سه‌یر ناوده‌برێت
رێبوار ته‌ها: ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه باشتر ده‌زانن پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عێراق
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و توندی و رهتكردنهوانهمان به‌لاوه سه‌یره كه دژی رێككه‌وتنی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ئارادان".
رێبوار ته‌ها له باره‌ی ئه‌و گرژییه‌ی له لێدوانه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه: "ئیداره‌دانی ناوچه "جێناكۆكه‌كان" له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادایه، به‌لامانه‌وه سه‌یره سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان به خراپی قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێویست بوو هیچ جیاوازییه‌كمان له‌سه‌ری نه‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نوێنه‌ری كهركووكیشه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازی و ئه‌منییانه پێش هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن پێشمه‌رگه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له سیستمی ئاسایش و به‌رگری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق. پاشان چ رێگرییه‌ك هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و ھێزانه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو پێكه‌وه شه‌ڕی داعشیان كردووه و هه‌زاران شه‌هید و برینداریان داوه، پێكه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن؟".
رێبوار ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه یاسا بسه‌پێنن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌ڵام پێشتر یاسا به‌شێوه راست و درووسته‌كه‌ی هه‌بوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی كۆنترۆڵی لایه‌نێك له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی دیكه جارێكی دیكه كێشه‌ی یاسایی درووستبووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت".
هۆشداریشی داوه‌و گوتوویه‌تی: "روودانی هێرشه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و باشوور و باشووری رۆژئاوای شاره‌كه، هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نها پۆلیسی فیدراڵی تێدایه بیپارێزێ. جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بێگانه‌ن له ناوچه‌كه و خه‌ڵكی شوێنه‌كانی دیكه‌ن و هیچ له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه نازانن".