رۆژێكی دیكەی پشووی فەرمی لە كوردستان راگەیەندرا
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەبۆنەی یادی ئازادی عێراق لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووە.
لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2018/4/9 بەبۆنەی یادی ئازادی عێراق لە سەرجەم دامو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی و رۆژی یەك شەممە 2018/4/8 دەوام ئاساییە و نابێتە پشوو".
دوای ئەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بڕیاری ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی رژێمی بەعسیاندا لە عێراق، رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی تەواوی عێراق لە دەست رژێمی بەعس راگەیەندرا، لە ساڵی 2004وە ساڵانە لە عێراق و ھەرێمی كوردستان ئەو رۆژە لە دامەزراوەكانی حكوومەت پشووی فەرمییە.
ھ.م