بن عه‌لى يه‌ڵدرم سه‌ره‌خۆشى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
به كۆچى دوايى (دلۆڤان ئيدريس بارزانى)، بن عه‌لى يڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى كرد.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌يدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) يه‌ڵدرم وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى بۆ كۆچى ناواده‌ى دلۆڤان ئيدريس بارزانى ده‌ربڕى، خۆى به خاوه‌ن و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يان زانى و له خواى مه‌زن داواكار بوو بيخاته به‌ر ميهره‌بانيى خۆى و به به‌هه‌شتى شاد بكات.
"هه‌روه‌ها هيواى خواست ئه‌م كۆچه خه‌مگينه دوايين كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوا سه‌بوورييان بدات".
له به‌رامبه‌ردا نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆى بۆ پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوده‌رديى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا ده‌ربڕى و سوپاسى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كرد.
سه‌رچاوه: KRG