توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنییه‌كانی ته‌مه‌نی ڤایرۆسه‌كانی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌ك: ته‌مه‌نی به‌شێك له ڤایرۆسه‌كان بۆ به‌ر له ملیۆنه‌ها ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردووه، چه‌ندین جۆری ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی تووشی مرۆڤ ده‌بن، سه‌ره‌تاكانیان بۆ ده‌ستپێكی په‌ره‌سه‌ندنی گیانه‌وه‌ره كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و، ده‌كرێت بگوترێت بۆ ماوه‌ی سه‌ره‌تاكانی بوونی بڕبڕه‌داره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له زانایانی زانكۆی سیدنی به هاوكاری ناوه‌ندی چینی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی و سه‌نته‌ری شه‌نگهای بۆ ته‌ندرووستی گشتی ئه‌نجامدراوه، دیدگایه‌كی نوێی تێگه‌یشتن له‌باره‌ی سروشتی ڤایرۆسه‌كانی هێناوه‌ته ئاراوه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایانكردووه، توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ترشی ناوه‌كی "RNA" ریبی ئه‌نجامداوه نه‌ك "DNA" و، له‌سه‌ر 186 جۆری گیانه‌وه‌ر كراوه، كه‌پێشتر هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌مجۆره ئه‌نجام نه‌دراوه. له ده‌ره‌نجامه‌كاندا 214 ڤایرۆسی RNA ریبی نوێیان له‌و گیانه‌وه‌رانه دۆزیوه‌ته‌وه، كه وشكاوه‌كین و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌گۆڕێت "پله‌ی گه‌رمی له‌شیان ناجێگیره" و هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆری ماسی.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر ئیدی هۆلمز له په‌یمانگه‌ی "Marie Bashir" بۆ نه‌خۆشییه درم و كوشنده‌كان له زانكۆی سیدنی ده‌ڵێت: "ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرا ده‌كات، مێژووی بوونی هه‌ندێك له ڤایرۆسه‌كان بۆ سه‌ره‌تاكانی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌واوی گیانه‌وه‌ره بڕبڕه‌داره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كان بگۆڕێت. بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانین ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه ته‌مه‌نی ڤایرۆسه‌كانی ترشی ناوه‌كی ریبی بۆ ملیۆنان ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و، له‌گه‌ڵ بوونی بڕبڕه‌داره‌كان ئه‌و ڤایرۆسانه‌ش بوونیان هه‌بووه".
به‌تایبه‌ت ماسییه‌كان، جۆرایه‌تی زۆریان له ڤایرۆس هه‌ڵگرتووه، هه‌وره‌ك هۆلمز ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هه‌موو ئه‌و جۆره ڤایرۆسانه‌ی له گیانه‌وه‌ره مهمكدارهكاندا هه‌یه، ئێستا له ماسییهكانیشدا هه‌ن. به‌ڵام ئه‌و جۆره ڤایرۆسانه‌ی له ماسییه‌كاندا هه‌ن، هیچ مه‌ترسییه‌كیان بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ نییه و، به‌شێكی سرووشتییه له جۆرایه‌تی بایۆلۆژی ڤایرۆسه‌كان.
هۆلمز ئاشكراشیكرد: "ئه‌و توێژینه‌وه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر مه‌ودای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان ده‌كاته‌وه، كه له هه‌موو شوێنێك بوونیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ملیۆنه‌ها جۆری دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كان".
H.B