داعش له نزیك كه‌ركووك هێرشی كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان
به‌هۆی نائارامی دۆخی ئه‌منی هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌زانراوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له نزیك گوندی كوبانی سه‌ر به قه‌زای داقوق هێرشی كرده سه‌ر هێزێكی عێراقی و، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی شه‌فه‌ق نیوز راگه‌یاندووه، ئه‌و هێزه‌ی عێراقییه‌ی هێرشی كرایه سه‌ر، رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه، تائێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌زانراوه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه چه‌كدارانی داعش له نزیك كه‌ركووك هێرشی سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن، به‌م دواییانه چه‌ندین جار چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان به‌گشتی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، بوونه‌ته ئامانجی چه‌كدارانی داعش، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، رۆژبه‌ڕۆژ هێرشی تیرۆریستی و كرده‌وه‌ی خۆكوژی له‌و ناوچانه روو له زیادبوون ده‌كات و نائارامی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كێشاوه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌شداری به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات و، دووباره پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
H.B