چه‌كدارانی داعش له دوو ناوچه‌ی دیاله بڵاوده‌بنه‌وه
پۆلیسی دیاله: پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعشن
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دیاله ئاشكرایكردووه، چه‌كدارانی داعش له دوو ناوچه‌ی پارێزگاكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و له‌و شوێنانه‌ی سیستمی ئه‌منی لاوازه قۆستوویانه‌ته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان".
عه‌قید غالب عه‌تییه، گوته‌بیژی پۆلیسی دیاله ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك له شانه نوستووه‌كانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن پهلبهاویژن بۆ باشووری ناوچه‌ی به‌هرۆز و شاره‌دێی كه‌نعان و سه‌ختی جوگرافیای ناوچه‌كه بقۆزنه‌وه كه له زنجیره چیاكانی حه‌مرینه‌وه نزیكن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌واڵگری و پۆلیسی پارێزگای دیاله به پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ده‌گه‌ن، چاودێری ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆتایی به‌و چه‌تانه بهێنن".
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس ده‌ڵێت: "ئه‌وانه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعشن و ناتوانن مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی پارێزگاكه درووست بكه‌ن، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن دوورن له‌و ناوچانه‌ی خه‌ڵكیان تێدا نیشته‌جێیه و باخ داستانه‌كان به‌كارده‌هێنن".
ماوه‌ی مانگێكه پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعش، به چڕی له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان، بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش، خه‌ڵكی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه داوا ده‌كه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان كه پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر تێیدابوون.