رۆناڵدۆ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كه نزیك بۆته‌وه
"ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كات تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه"
كریستینۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو رزگاربوون له زیندان، كێشه‌ی باجه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه ئه‌نتۆنیۆ چۆكۆلان پارێزه‌ری یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئیسپانیا ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه و نزیكن له رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان له‌سه‌ر رۆناڵدۆ لابردرێت و له زیندانی‌كران رزگاری ببێت، ئه‌ویش به پێدانی 3 ملیۆن یۆرۆ به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئیسپانیا كۆتایی به كێشه‌كانی ده‌هێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌كرێت، له ئه‌گه‌ری ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه ئه‌وا رۆناڵدۆ ده‌بێت 100 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو سزا بدات و ره‌نگه زیندانیش بكرێت.
رۆناڵدۆ تۆمه‌تباره به نه‌دانی باجه‌كان به حكومه‌تی ئیسپانیا له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 و بڕه‌كه‌شی ده‌گاته نزیكه‌ی پازده ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتنی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته سی ملیۆن یۆرۆ.
