ئه‌مڕۆ زێدان بڕیارێكی له دژی بارسێلۆنا دا و دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی خۆش كرد
زیزۆ له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دێربی مه‌درید پرێس كۆنفرانسێكی ئه‌نجامدا و مه‌ترسی خۆشی له ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ ده‌ربڕی، ڕه‌تیشی كرده‌وه كه رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست بكه‌ن.
زیزۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ ئێمه گرینگه و سه‌ختیش ده‌بێت، ده‌مانه‌وێت به ده‌روونێكی باش و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ین و درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بده‌ین.
زێدان ده‌شڵێت: ئێمه ناتوانین وه‌ك پێویست قه‌ره‌بووی شكسته‌كانی قۆناخی یه‌كه‌ممان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لالیگاش له‌ده‌ست بده‌ین، من به‌ڵێنی وه‌رزێكی باش به یانه‌كه‌م ده‌ده‌م.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان قسه‌ی كردووه و به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ بشوو بده‌ن.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه گاریس به‌یل بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له باره‌ی چاره‌نووسی خۆم هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌م نه‌كردووه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان له‌م وه‌رزه كاتێك له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بنه‌وه رێڕه‌وی ڕێزلێنان بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دروست بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وی رێزلێنان له ئیسپانیا وه‌ك نه‌ریت وا بێت، ئه‌وا بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو ئه‌و نه‌ریته‌ی پێشێل كرد و شكاندی و ئاماده‌نه‌بوو ڕێڕه‌وی رێزلێنان بۆ ریال مه‌درید دروست بكات.
له گه‌ڕی 31ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، له یاری چوون یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتبوو.