نهێنی په‌یوه‌ندی نێوان كێشی له‌ش و ته‌مه‌نی مرۆڤ
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكراوه كه‌سانی جگه‌ره‌كێش نین و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان نییه
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانایانی زانكۆی كامبریدج له تویژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكردووه، كه زیادی كێشی له‌ش ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه.
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 4 ملیۆن كه‌س له ئاسیا، ئوستراڵیا، نیۆزیله‌ندا، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور كردووه و، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكراوه، كه‌سانی جگه‌ره‌كێش نین و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان نییه.
له ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، بارستایی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر كێشی له‌ش كه‌مێكیش زیاد بێت، ته‌مه‌نی مرۆڤ كورت ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌نجامی ئه‌و پرۆسه زانستییه‌دا ده‌ركه‌وتووه، زۆری ریشاڵه چه‌ورییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ده‌زگا و ئه‌ندامانی له‌ش هه‌یه و، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه، ببێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ئاستی شه‌كره و رێژه‌ی چه‌وری له له‌شی مرۆڤدا.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، رۆژبه‌ڕۆژ رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زیاده، له‌سه‌ر ئاستی جیهان روو له زیادبوونه و، ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له جیهان كێشی له‌شیان زیاده، گه‌یشتۆته 1.3 ملیار كه‌س، وێڕای هه‌وڵی زانایان بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه، تائێستا نه‌یانتوانیوه هیچ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و گرفته بدۆزنه‌وه.
H.B