سه‌لیم جبووری بۆ سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ هه‌ولێر

جه‌عفه‌ر ئیمینكی له‌ باره‌ی یاسای چاكسازییه‌وه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت.. هۆكاری دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان ئاشكرا ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن لە نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچیی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای، گەیشتە شاری هەولێر.

پەیامنێری کوردستان 24 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند سەلیم جبووری دوای گەیشتنی راستەوخۆ بە مەبەستی سەرەخۆشی کردن و کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی فڕۆکەخانەی جێهێشت ئێستا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

پێش گەیشتنیشی، جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند، پەرلەمانی عێراق بووە بەشێک لەو هەڵمەتەی بەغدا بۆ سزادانی هەرێمی کوردستان و پەیڕەوی کرد. گوتیشی: "بە نووسراو داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەر لە تەواوبوونی خوولی ئەمجارەی پەرلەمان سزاکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە".

جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند، كە سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە.

ئیمینکی گوتیشی: "لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کار بۆ ئەوەدەکەین، بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمان لەسەر یاسای چاکسازی بگەینە رێککەوتنێک".

Fly Erbil Advertisment