دیاری ئه‌و سێ ژنه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
پیاوێكی سعوودى دوو ئۆتۆمبێل به دیاری له 3 هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ دێت

K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له سعوودیه، كه به دیاری له‌لایه‌ن 3 ژنه‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان ئاماده‌یان كردووه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به خۆوه سه‌رقاڵ كردووه.
له‌گه‌ڵ خانه‌نشینبوونی ئه‌و پیاوه سعووديه، كه 3 هاوسه‌ری هه‌یه، هاوسه‌ره‌كانی و كوڕه‌كانی سهرپرایزێكیان بۆ ئاماده‌كردووه، ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی دوو ئۆتۆمبێله، یه‌كێكیان لێكزیسه و ئه‌وی دیكه‌شیان تیۆیۆتا هایلۆكس.
ئه‌و 3 هاوسه‌ره و كوڕه‌كانی ئه‌و پیاوه، وشه و ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان نووسیوه، له كوڕه‌كانیش، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت, سوپاسی هاوسه‌ره‌كانی باوكی ده‌كات، ئه‌و دیارییه به‌نرخانه‌یان پێشكه‌شكردووه و رووداوه‌كه‌شی به ده‌گمه‌ن وه‌سف كردووه.
وه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان نووسراوه، دیارییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ر كوڕه‌كانی و سێ هاوسه‌ره‌كه‌وه بۆ پیاوه‌كه ئاماده‌كراوه‌و نووسیویانه: "دیاریی بۆ هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، ئۆتۆمبێلێكی هایلۆكس 2018، له‌لایه‌ن دایكی عه‌بدولعه‌زیز، دایكی عه‌بدولڕه‌حمان و دایكی نوڕه".
به گوێره‌ی نووسراوی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ش، كوڕه‌كانی ئه‌و پیاوه، لهكزیسهكهیان وه‌ك دیاری داوه‌ته باوكیان.


ا. م