سهلیم جبووری: هەرێمی کوردستان رۆڵێکی باشی لە سەقامگیری عێراق و بونیادنانی دیموکراتییهت هەیە
سهلیم جبووری و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونهوه
K24 - ههولێر:
سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24ی رایگەیاند: "سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەریان لە سەقامگیری عێراق و بونیاتنانی دیموكراسی بینیوە. ئەگەر لە رابردوودا كێشەیەك ھەبووبێت، پێویستە بە دیالۆگ چارەسەر بكرێت".
سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عیراق گووتی: "لە راستیدا سەردانەکەمان بۆ سەرەخۆشیکردن بووە لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک بارزانی، بەڵام باسی چەند دۆسیەکی گرنگی بارودۆخی ئێستاشمان کرد کە بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە، ئێمە هەڵبژاردنمان لە پێشە، ئێمە وا هەست دەکەین کە هەرێمی کوردستان وەک گەل و سەرکردە رۆڵێکی باشیان لە سەقامگیری عێراق و بونیادنانی دیموکراتی و تێپەڕاندنی کێشەکانی هەیە، ئەگەر لە رابردوودا کێشەیەک هەبووبێت گفتوگۆ تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی و دەشتواندرێت كێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لەو رێگەیەوە چارەسەر بکرێن".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم روونیکردەوە، هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بنەمای سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و تەواوی ناوچەکانی دیکە.