كۆشكی سپی باسی له‌ناوبردنی ئه‌سه‌د و رژێمی سووریا ده‌كات
كۆشكی سپی: سبه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی دۆخی سووریا و هێرشی كیمیایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رازی وڵاته‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
چه‌ند به‌رپرسێك له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكییان راگه‌یاندووه، سبه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، به‌رامبه‌ر هێرشی كیمیایی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاری دۆما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
له تویتێكیشدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ هێرشی كرده سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆباما له سووریا به‌كارهێناوه، كه رێگه‌ی داوه تائێستا ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له سووریا بوونیان هه‌بێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئۆباما پلانی هێڵی سووری جێبه‌جێ كردبا كه له‌سه‌ر لم كێشابووی، له‌مێژبوو كاره‌ساته‌كه‌ی سووریا به‌كۆتایی ده‌هات و به‌شار ئه‌سه‌دی ئاژه‌ڵیش له مێژوو تۆمار ده‌كرا".
هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار كرد و جه‌خت كرده‌وه: رووسیا و ئێران به‌رپرسن له پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له زنجیره تویتێكدا هاتوون، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "له‌ئه‌نجامی كیمیابارانه شێتانه‌كه‌ی سووریا، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ناویان ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تووشی ئه‌و هێرشه دڕندانه بووه‌ته‌وه، ناوچه‌یه‌كی دابڕاو و گه‌مارۆدراوه له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه، بۆیه ناتوانرێت دیمه‌ن و چیرۆكی رووداوه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كیمیابارانه‌ی شاری دۆما، كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه ئه‌نجامدراوه.
منوچین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی دۆما له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "وادیاره ئه‌م رووداوه نموونه‌یه‌كی دڕندانه‌ی نوێیه له ره‌فتاره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا".
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ تیمی كۆشكی سپی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌نگاوانه تاوتوێ ده‌كات، كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر به دۆخی سووریا بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و وه‌زیری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ده‌توانم دووپاتی بكه‌مه‌وه كه ئه‌ندامانی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ژماره‌یه‌ك بژارده تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردوون".
پێشتریش تۆماس بۆسه‌رت، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی تره‌مپ هیچ بژارده‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی كیمیایی حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر مێزی تاوتوێكردن لانابات و به‌دووریشی نه‌زانی، بژارده‌ی لێدانی مووشه‌كی هه‌ڵبژێردرێت.
H.B