پێنتاگۆن: هێرشى سه‌ربازى دژى سوپاى ئه‌سه‌د به‌دوور نازانين
دوێنێ، سوپاى سووريا ناوچه‌ى دوماى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات بۆردومانكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، جيمس ماتيس، رايگه‌ياند، واشنتن، ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى سوپاى سووريا به‌دوور نازانێت.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ، سوپاى سووريا ناوچه‌ى دۆماى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات بۆردومانكرد، ئه‌مريكا و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا رايانگه‌ياند، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى دژى هاووڵاتيان به‌كارهێناوه.
له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى سوپاى سووريادا، 150 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
وه‌ك له وێنه‌كاندا به‌رچاو كه‌وتووه، به‌شێك له برينداره‌كان تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوونه و ئه‌وه‌ش به يه‌كێك له نيشانه‌كانى به‌كارهێنانى گازى كيميايى داده‌نرێت.
دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ده‌بێت ئه‌سه‌د باجى قورسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى بدات.
بڕياره، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سووريا بگرنه به‌ر.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر