به فه‌رمی فێرناندۆ تۆرێس بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی دا
تۆڕێس بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دا
فێرناندۆ تۆرێس هێرشبه‌ری ئیسپانی رایگه‌یاند له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید جێده‌هێڵێت.
تۆرێس له‌لایه‌ن دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ر وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێ نابه‌سترێت و ئه‌و یاریزانه له لێدوانێك ده‌ڵێت: له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵی په‌یوه‌ندیم به ئاتڵێتیكۆ كرد و به‌رده‌وام هه‌ستم كردووه كه ماڵی خۆمه، به‌ڵام ئه‌مه دوایین وه‌رزمه له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌رچه‌نده بڕیارێكی ئاسان نییه.
نینۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه و پێیوایه هێشتا ده‌توانێت له یاریكردن به‌رده‌وام بێت و نایه‌وێت به‌یه‌كجاره‌كی واز بهێنێت.
تۆرێس له تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چاره‌نووسی ده‌ستیپێكرد و له 2007 په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كرد دواتر چووه ریزه‌كانی چێڵسی و میلان پێش ئه‌وه‌ی له 2015 بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی رۆخێ بلانكۆس.