تاران ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيلى بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى تى فۆر كرد
ئيسرائيل، پێگه‌ى تيرۆر له سووريا به‌هێز ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيلى بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى تى فۆرى سووريا كرد.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، "هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل، پێگه‌ى تيرۆر له سووريا به‌هێز ده‌كات".
قاسمى گوتيشى: "هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل، پێشێلكارييه‌كى ئاشكراى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران، بڵاويانكرده‌وه، له ئاكامى هێرشه موشه‌كييه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى (T-4)ى سووريا سێ چه‌كدارى ئێرانى كوژران.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ، ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى (T-4) له ده‌وروبه‌رى خۆرهه‌ڵاتى (حمس) كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فارس)ى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه‌ى ئيسرائيل، سێ چه‌كدارى ئێرانى كوژراوون.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ