فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان پێگه‌كانی سوپای سووریا بۆردومان ده‌كه‌ن
روانگه‌ی سووری: ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێگه‌كانی سوپای سووریا له شاری مه‌یادین بۆردومان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كرده سه‌ر پێگه‌كانی سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له شاری مه‌یادینی سه‌ر به پارێزگای دێر زوور و به سه‌ختی بۆردومانیان كرد.
هه‌رچه‌نده روانگه‌ی سووری رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه، ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، له ناوچه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراته‌وه هێرشیان هێناوه، كه هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێیه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆمبه‌بارانی فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕی سووریایان كردووه و 2 فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی له جۆری F- 15 ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه و 8 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه، بێ ئه‌وه‌ی بێنه ئاسمانی سووریا، له ئاسمانی لوبنانه‌وه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، جيمس ماتيس، رايگه‌ياند، واشنتن، ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى سوپاى سووريا به‌دوور نازانێت.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ، سوپاى سووريا ناوچه‌ى دۆماى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات بۆردومانكرد، ئه‌مريكا و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا رايانگه‌ياند، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى دژى هاووڵاتيان به‌كارهێناوه.
له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى سوپاى سووريادا، 150 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
وه‌ك له وێنه‌كاندا به‌رچاو كه‌وتووه، به‌شێك له برينداره‌كان تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوونه و ئه‌وه‌ش به يه‌كێك له نيشانه‌كانى به‌كارهێنانى گازى كيميايى داده‌نرێت.
دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ده‌بێت ئه‌سه‌د باجى قورسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى بدات.
بڕياره، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سووريا بگرنه به‌ر.
H.B