راهێنه‌ر و ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی رۆما له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا چیان گووت؟
"ئێمه به‌رامبه‌ر تیپێكی به‌هێز یاری ده‌كه‌ین كه وه‌كو ئامێره و ته‌نیا یه‌ك جار دۆڕاون"
سبه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، رۆما له ئه‌ركێكی قوڕسدا میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات و به‌ر له یارییه‌كه‌ش فرانچێسكۆی راهێنه‌ر و ناینگۆلانی ناوه‌ڕاستكاری گورگه‌كان دووپاتیان كرده‌وه پێویسته به‌هێزترین یاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شكست به بارسێلۆنا بهێنن.
فرانچێسكۆ دی ئۆزیبیۆ, راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و گوتی: پێویسته به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین، پێویسته زیاتر له توانای خۆمان به‌گه‌ڕ بخه‌ین، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له یاری چوون تۆمارمان كرد، هانده‌ران یاریزانی ژماره دوازده‌ی ئێمه‌ن و گۆڕینی دۆخه‌كه‌ش به ده‌ستی خۆمانه.
"ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین به باشترین پێكهاته رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببینه‌وه، دواتر بیر له یاری دێربی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته به جۆش و خرۆچ یاریی بكه‌ین و تا فیكه‌ی كۆتایی دڵ و بیرمان له‌لای یارییه‌كه بێت، پێویسته به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك باشترین یاریی بكه‌ین."
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادگا ناینگۆلان ناوه‌راستكاری یانه‌ی رۆما بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند و گوتی: نازانم رێژه‌ی گه‌یشتنمان به قۆناخی داهاتوو چه‌نده، به‌ڵام پێموایه ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان هه‌یه، له كۆتاییدا كاره‌كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه و پێویسته یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ین، باوه‌ڕمان هه‌یه كه ده‌توانین شكست به بارسێلۆنا بهێنین، پێویسته له دۆخێكی باش بین، هه‌روه‌كو به‌رامبه‌ر چێڵسی ئه‌نجامماندا، ئێمه به‌رامبه‌ر تیپێكی به‌هێز یاری ده‌كه‌ین كه وه‌كو ئامێره و ته‌نیا یه‌ك جار دۆڕاون.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی رۆما له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ میوانداریی بارسێلۆنا بكات، له یاری چوون بارسا 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.