یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تی فۆر له سووریا
به‌هرام قاسمی: ئێران پابه‌نده به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تی فۆری سووریای به توندی ئیدانه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره پێگه‌ی تیرۆر له سووریا به‌هێز ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: "ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی كه به گوێره‌ی سووریا و رووسیا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه، پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
دووباره قاسمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئێران پابه‌نده به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تی فۆر له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حمس له سووریا و، به‌و هۆیه‌وه 14 سه‌رباز كوژران، كه به‌گوێره‌ی ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی، له‌ناو كوژراوه‌كاندا 4 پاسداری ئێرانی هه‌ن.
H.B