تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا له 48 كاتژمێری داهاتوودا دوا هه‌ڵوێستی خۆی بۆ لێدانی سووریا راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشه به‌ربه‌ریه‌كه‌ی سه‌ر دوما ئاشكرا ده‌كه‌ین و زۆر به‌هێز و جددی له‌بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانین
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ھێرشە بەبەریەکەی سەر دوما زۆر بە جددی وەردەگرین و لەماوەی ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا چەند بریارێکی گرنگ لەو بارەیەوە دەدەین.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، "لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و به‌زووترین كات ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەست نیشان دەکەین و وەڵامی پێویستیان ده‌ده‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه: "لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و کەسانی دیکەش کۆبووینەتەوە و لە ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا، چەند بریارێکی گرنگ له‌باره‌ی دۆخی سووریا به گشتی و هێرشه كیمیاییه‌ه‌كه‌ی سه‌ر شاری دۆما به تایبه‌ت دەدەین".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "ئێمە زۆر نیگەرانین، کاتێک شتێکی لەو جۆرە روودەدات، بابەتەکە لێرەدا مرۆڤایەتیە، ئێمە باسی مرۆڤایەتی دەکەین. بۆیه رێگە بە کاری لەو جۆرە نادرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا تره‌مپ ئاشكرایكرد: "لێکۆڵینەوە لەو کردەوە بەربەریە دەکەین و، ھەوڵ دەدەین خەڵکی شارەزا بنێرینە شوێنی رووداوەکە، بەڵام زۆر ئەستەمە، چونکە ناوچەکە گەمارۆ دراوە. ئەگەر ئەوان دەڵێن ئێمە بێتاوانین بۆچی رێگە نادەن لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت؟ ئەگەر روسیا بووبێت یان سوریا ئەنجامی دابێت یان ئێران بێت یان ھەموویان پێکەوە ئەو کارەیان کردبێت، لێکۆڵینەوە دەکەین و بەزووترین كات ئاشکرای دەکەین زۆر بە ھێزی و بەجددی له بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانین".
له دوو رۆژی رابردوودا، رژێمی سووریا هێرشێكی كیمیایی كرده سه‌ر شاری دۆما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌م ره‌فتاره‌ی رژێمی ئه‌سه‌دیش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، وێڕای به‌رگرییه‌كانی هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێران له رژێمی ئه‌سه‌د، زۆرێك له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دوا لێكۆڵینه‌وه‌كانن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێستی توند له دژی رژێمی سووریا وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه جددییه‌تێكی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه به هه‌نگاوه‌كانییه‌وه دیاره.
H.B