گواردیۆلا باسی چۆنیه‌تی بردنه‌وه له لیڤه‌رپوول ده‌كات
ده‌ڵێت: ئێمه باشترین یانه نین، باشترین یانه‌ی جیهان بارسێلۆنایه
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول یارییه‌كی نموونه‌یی بكه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 نیسانی 2018، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه پێویسته متمانه‌یان هه‌بێت و یارییه‌كی نمونه‌یی بكه‌ن.
گواردیۆلا گوتیشی:90 خولهك ماوه و پێویسته زۆرترین ده‌رفه‌ت درووست بكه‌ین، له یاری تۆپی پێ هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه.
پێپ ده‌شڵێت: ئێمه زۆر یاریمان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول كردووه و ده‌زانین تیپێكی باشن، ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته هیوامان هه‌بێت، من تیپێكی باشم هه‌یه و دڵخۆشم چونكه سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌م.
گواردیۆلا گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت نازناوی ئه‌وروپی ببه‌ینه‌وه، به‌بێ گومانیش ئه‌وه كارێكی سه‌خته، ره‌نگه ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، به‌ڵام10 ساڵی كۆتایی ئه‌وه ئامانجی یانه‌كه بووه، ئامانجی سیتیزن به‌ده‌ست دێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م وه‌رزه نه‌بێت.
گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆر ستایشی ئۆتامێندی به‌رگریكاری كرد و گوتی: ئێمه ئێستا له پرێمه‌رلیگ 13 خاڵ له پێش نزیكترین ركابهرمانین، بێگومان ئۆتامێندی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێراوه، ئه‌و ته‌نیا خاوه‌نی هێزێكی باش نییه، به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌یه‌كی نایابیشی هه‌یه.
گواردیۆلا وه‌ك هه‌میشه دیسان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تیپه‌كه‌ی باشترین یانه‌ی جیهان نییه، به‌ڵكو بارسێلۆنا باشترین یانه‌یه له جیهان.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی لیڤه‌رپوول ده‌كات، له یاری چوون لیڤه‌رپوول به 3 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.