كڵۆپ: هێرشبه‌رانی مان سیتی تۆقێنه‌رن و گواردیۆلاش باشترین راهێنه‌ری جیهانه
كڵۆپ: راسته مان سیتی باشترین یانه‌یه، به‌ڵام كه‌موكوڕیشیان هه‌یه
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ڵێت: ئێمه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو، به‌ڵام هێشتا رێگاكه‌مان ماوه، چونكه تۆپی پێ ده‌رفه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تێدایه، ئه‌وان به شێوازی هێرشبه‌ری یاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یری نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مان یونایتد بكه‌ین، ده‌یانتوانی شه‌ش گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
كڵۆپ ده‌ڵێت: ئێمه به 3 گۆڵ له پێشه‌وه‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی باشتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كرد، چونكه ئه‌وان تیپێكی باش و خاوه‌نی باشترین راهێنه‌رن له جیهان، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه هیچ كه‌موكوڕیه‌كیان نه‌بێت.
گوتیشی: سه‌د له سه‌د له سه‌لامه‌تی محه‌مه‌د سه‌ڵاح دڵنیا نییم، به‌ڵام مه‌شقه‌كانی كردووه و له رۆژی یارییه‌كه‌ش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر یاریكردنی ده‌ده‌ین.
كڵۆپ ده‌شڵێت: راسته لیڤه‌رپوول ئه‌زموونی له چامپیۆنزلیگ زیاتره، به‌ڵام پێموانییه ئه‌و بۆ ئێمه سوودی هه‌بێت، چونكه یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی له یاریزانه‌كانی ئێمه زیاتر ئه‌زموونیان له چامپیۆنزلیگ هه‌یه و ئه‌م وه‌رزه باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كردووه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی لیڤه‌رپوول بكات، له یاری چوون لیڤه‌رپوول به 3 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.