ڤاڵڤێردی: ره‌نگه به‌رامبه‌ر رۆما هه‌موو شتێك پێچه‌وان بێته‌وه و بدۆڕێین
ڤاڵڤێردی باسی پلانی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما ده‌كات
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتیده‌كاته‌وه پشت به ئه‌نجامی یاریی چوون نابه‌ستن و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ره‌نگه ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هێشتا خاوه‌نی هیچ نازناوێك نین و لالیگاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر رۆما به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه.
"ئه‌نجامی یاریی چوون بۆ ئێمه باش بوو، به‌ڵام ئێمه پشت به‌و ئه‌نجامه نابه‌ستین، له هه‌ر ساتێك ره‌نگه پێكانێك یاخود یاریزان بكرێته ده‌ره‌وه و ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه.
پێموایه رۆما له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵ ده‌دات، چونكه ئه‌وان خه‌ونی گه‌یشتنیان به قۆناخی داهاتوو هه‌یه و مه‌ترسیدارن، هه‌موو شتێكیش ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه و ره‌نگه بدۆڕێین ئه‌گه‌ر خۆمان ئاماده نه‌كه‌یین.
راسته ئێمه ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ین به‌ڵام هێشتا هیچمان نه‌بردووه‌ته‌وه له لالیگاش پێویستمان به 10 خاڵی دیكه‌یه، سه‌رجه‌م یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان ده‌رفه‌تی یاریكردنیان هه‌یه، بۆسكێتس هه‌ندێك ئازاری تووش بوو یاریكردنی دیار نییه، پلانی ئێمه‌ش له‌م یارییه به‌رگرییه‌كی باش و هێرشبهرییهكی باشه، كاتی ئه‌وه‌ش نییه باسی رێره‌وی رێزلێنان و یاری كلاسیكۆ بكه‌م.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی رۆما له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ میوانداریی بارسێلۆنا بكات، له یاری چوون بارسا 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.