ئه‌ردۆغان: سوورين له‌سه‌ر كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى
وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى (ئێس400) نابێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى (ئێس400) نابێت.
ئه‌ردۆغان له ميانى وته‌يه‌كيدا له ئه‌نقه‌ره، گوتيشى: "سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر رووسيادا، له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، توركيا ئه‌و سيستمه به‌رگرييه مووشه‌كييه ده‌كڕێت".
سه‌رۆكى توركيا، گوتيشى: "هه‌ندێك نيگه‌رانن له‌و بڕياره‌ى توركيا، به‌ڵام ئه‌وه توركيايه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات، ئه‌وه په‌يوه‌سته به ئاسايشى تايبه‌تى توركياوه".
وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا، رۆژى 6ى ئه‌م مانگه بڕياريدا ژماره‌يه‌ك سزاى ديكه به‌سه‌ر بازرگان و به‌رپرسان و 14 كۆمپانياى رووسيادا بسه‌پێنێت، كه له ناويشياندا كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى حكوميى رووسيا هه‌يه.
رۆژى 3ى ئه‌م مانگه، سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد و رايگه‌ياند، فرۆشتنى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400 له پێشينه‌ى هه‌ماهه‌نگى رووسيا و توركيايه.
ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نيگه‌رانن، له‌وه‌ى توركياى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانييه‌كه، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى بكڕێت.
ئ.ر