ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بەشداری لە ماڕاسۆنی ڕۆتردامی کرد
ئامانجی بهشداریكردنیان بانگهێشتکردنی ڕاکەرانی بیانییه بۆ ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت
ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بەشداری لە ماڕاسۆنی ڕۆتردامی کرد و لەلایەن پارێزگای ئەو شارە پێشوازیان لێکرا.
بە بەشداری 40 هەزار کەس لە شاری ڕۆتردامی هۆڵەندا، ماڕاسۆنی ڕۆتردام بەڕێوەچوو، شاندێکی ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆنیش بەشداریکرد و لەلایەن پارێزگای ئەو شارەیش پێشوازیان لێکرا.
دەربارەی ماڕاسۆنی ڕۆتردامیش (ئەلاین میژار) یەکێک لە ڕێکخەرانی ماڕاسۆنەکەیه به كوردستان24ـی راگهیاند: "زیاتر لە 40 هەزار کەس لە 126 وڵاتی جیهان بەشداری ماڕاسۆنەکەیان کرد و یەک ملیۆن کەس بۆ سەیرکردنی ماڕاسۆنەکە ئامادەبوون، ئەلاین خۆشحاڵی خۆیشی بە بەشداریکردنی شاندی ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆنیش دەربڕی.
لەسەر ئاستی کوڕان و کچانیش ڕاکەرانی وڵاتی کینیا لە پلەکانی یەکەم و دووەم هاتن.
دواتر شاندی ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن لەلایەن پارێزگای شاری ڕۆتردام (ئەحمەد ئەبوو تاڵب) کە بە ڕەگەز عەرەبە پێشوازیان لێکرا و خۆشحاڵی خۆیشی بە ئامادەبوونیان لە ماڕاسۆنی ڕۆتردم دەربڕی و ئەنجامدانی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێریشی بە کارێکی باش زانی.
بۆ زانین ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەشداریکرد لە پێشانگا و ماڕاسۆنی هەردوو شاری ڕۆتردام و ڕۆما کرد، ئامانجی سەرکیش بریتی بوو لە بانگهێشت کردنی ڕاکەرانی بیانی و خەڵکانی جۆراو جۆر بۆ ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت، هەروەها وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر لە ماڕاسۆنی وڵاتانی تر و جێبەجکردنی لە ماڕاسۆنی هەولێر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)