ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له سووريا ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كۆبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ تاوتوێكردنى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ستيفان دى مستۆرا، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا رايگه‌ياند، ناتوانرێت هه‌واڵى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى پشتڕاستبكرێته‌وه، ياخود ره‌تبكرێته‌وه.
گوتيشى: نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نه‌يتوانيوه ئه‌و لايه‌نه ده‌ستنيشان بكات، كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆردومانى بنكه‌ى (T4)ى سوورياى كردووه.
داواشى له لايه‌نه‌كان كرد، دان به‌خۆياندا بگرن و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ى ديمستۆرا، دواى ئه‌وه دێت، كه ئيسرائيل به ره‌سمى رايگه‌ياندووه، ئه‌وان هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى سووريا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داواى رووسيا ئه‌نجامدراوه.