نهێنی نوێ له باره‌ی كۆتاییهاتنی قه‌زافی ئاشكرا ده‌بێت
"دراوه ئاڵتوونییه‌كه‌ی قه‌زافی" و پرۆژه‌كانی هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر رۆژئاوا
K24 - هه‌ولێر:
میفتاح مهسوری، وه‌رگێڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، چه‌ند نهێنییه‌ك له باره‌ی ژیانی سیاسی ئه‌و پیاوه ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "الیوم السابع"ی میسری له زاری ئه‌و وه‌رگێڕه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و له 22 ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بنه 32 ده‌وڵه‌ت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و پلانه‌ی له ئه‌رشیڤی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا به‌رچاو كه‌وتووه، به گوێره‌ی پلانه‌كه میسریش ده‌بێته دوو به‌ش.
ئه‌و وه‌رگێڕه له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌زافی و حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووتری میسر رایگه‌یاند، هه‌میشه قه‌زافی ده‌ستی هاوكاری بۆ میسر درێژ ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش له پرۆژه و وه‌به‌رهێنان له‌ناوخۆی میسر و ده‌ڵێت: "موباره‌ك زۆر به باشی له بیركردنه‌وه‌كانی قه‌زافی تێده‌گه‌یشت".
له باره‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتریش فه‌ره‌نسا له قه‌زافی، مهسوری ده‌ڵێت: "چه‌ند هۆكارێك هه‌بوون، یه‌كێك له‌وانه‌ش كشانه‌وه‌ی لیبیا بوو له پرۆژه‌ی (یه‌كێتییه‌ك له پێناو ناوه‌ڕاست) و دواخستنی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كان له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ فه‌ره‌نسا".
به گوێره‌ی ئه‌و وه‌رگێڕه یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان، پرۆژه‌ی دراوی "دیناری ئاڵتوون"ی لیبی بوو، كه ده‌بووه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی دراوه‌كانی رۆژئاوا، له‌گه‌ڵ مانگی ده‌ستكردی ئه‌فریقی كه قه‌زافی هه‌ڵیدابوو، جیا له‌وانه‌ش، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیای تۆتال به هۆی كڕینی پشكێكی زۆری كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه، به تایبه‌تیش له كێڵگه‌ی گازی سرووشتی (بلۆك 70)".
میفتاح مهسوری ئاشكراشی ده‌كات، یه‌كێكی دیكه له پرۆژه‌كانی قه‌زافی بریتی بوو له درووستكردنی سوپایه‌كی یه‌كخراو به‌ناوی سوپای یه‌كگرتووی ئه‌فریقیا.
وه‌رگێڕه‌كه‌ی قه‌زافی، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی پێشووی لیبیا و حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ڕ، ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كانییان زۆر باش بوو، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌ته‌ڕ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی گازی سرووشتی لیبیای دا، ئه‌و كاته په‌یوه‌ندییه‌كان تێكچوون و ناكۆكییان كه‌وته نێوان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "قه‌زافی پلانه‌كه‌ی قه‌ته‌ڕی ره‌تكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتال واژۆی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و كاته قه‌ته‌ڕ پشكێكی زۆری كۆمپانیاكه‌ی كڕیبوو، بۆیه قه‌زافی ناچار بوو گڕێبهستهكه له‌گه‌ڵ تۆتال هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان تێكچوون".
ا. م