سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی رووخێنران و هێشتا برینی تاوانه‌كانیان به‌ئازاره
دیوانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سه‌دام هه‌واڵێكی دڵته‌زێن به سه‌ربازێكی دیلكراوی كورد ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا عێراقییه‌كان یادی 15 ساڵه‌ی رووخاندنی رژێمی سه‌دام حسێن ده‌كه‌نه‌وه كه له 9/4/2003 پاش 21 رۆژ له ھێرشی ئاسمانی و هێرشی زه‌مینی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رووخێنرا و په‌یكه‌ره‌كه‌ی مه‌یدانی فیرده‌وس له به‌غدا شكێنرا و كۆتایی به حوكمی 35 ساڵه‌ی به‌عس ھێنرا، له ساڵی 2006 سه‌دام حسێن له سێداره‌درا. به‌ڵام ھێشتا تاوانی نوێی ئه‌و رژێمه ده‌رده‌كه‌وێت.
چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی سه‌فا سوبحی، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌سته به سه‌ربازێكی كوردی عێراقی و باسی چیرۆكی ئه‌و سه‌ربازه كورده ده‌كات كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، ساڵی 1990 پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه كورده كه ماوه‌یه‌ك له ئێران دیل بووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بینیوویه‌تی ماڵه‌كه‌ی چۆڵه و نه ژنه‌كه له ماڵه و نه منداڵه‌كانی دیارن. دواتر پێیانگوتووه كه له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا رژێمی به‌عس ئه‌وانیشی ده‌ستگیركردووه و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه ساڵی 2010 له‌سه‌ر تاوانه‌كانی له سێداره‌درا، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و سه‌ربازه كورده كه‌ناوی "عاسی مسته‌فا ئه‌حمه‌د" بووه، بۆ سۆراغی ژن و منداڵه‌كانی په‌نا بۆ سه‌دام حسێن ده‌بات، به‌و پێیه‌ی خۆی سه‌ربازێكی دیلكراوی عیراقی بووه‌و پێیوابووه پێگه‌یه‌كی لای رژێمه‌كه‌ی سه‌دام هه‌یه و هه‌واڵێكی خۆشی ده‌ده‌نێ. به‌ڵام عاسی هه‌واڵێكی دڵته‌زێن ده‌بیستێت و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌وكاتی عێراق به چه‌ند دێڕێك وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: "ژن و منداڵه‌كانت، له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ساڵی 1988 ون بوون كه له ناوچه‌ی باكوور ئه‌نجامدرا".
دوای 15 ساڵ له رووخانی ئه‌و رژێمه، هێشتا هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ی وه‌ك ژن و منداڵه‌كانی عاسی تا ئێستا بێسه‌ر و شوێنن و ده‌یان و سه‌دان دۆسێی تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌و رژێمه ماوه‌و هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه.
له پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا كه به چه‌ند قۆناغێك به‌رێوه‌برا، سه‌دان هه‌زار ژن و منداڵ و گه‌نج و پیری ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌ره‌و ناوچه بیابانه‌كانی خوارووی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه راماڵران و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره و ژمارهرهكی زۆری كه‌سوكاره‌كانیان هێشتا چاوه‌ڕوانن روفاتی قوربانییه‌كانیان ده‌ستكه‌وێته‌وه.