زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس هۆشداریی ده‌داته یاریزانه‌كانی
زیزۆ: له یاری چووندا 3 به سفر بردمانه‌وه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه گه‌یشتبینه قۆناخی داهاتوو
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و هۆشداریی دایه یاریزانه‌كانی كه یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێیان ده‌كات، گوتیشی: سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی تۆرینۆ واتای ئه‌وه نییه كه ئێمه سه‌ركه‌وتنمان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد بێت.
زێدان له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: راسته گله‌ییه‌كی زۆر له بێنزێما ده‌كرێت، به‌ڵام بێنزێما ته‌نیا كێشه‌ی گۆڵكردنی هه‌یه و پێویسته گۆڵ بكات و ئه‌و كێشه‌یه بۆخۆی چاره‌سه‌ر بكات.
زیزۆ ده‌ڵێت: له یاری چووندا 3 به سفر بردمانه‌وه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه گه‌یشتبینه قۆناخی داهاتوو، یارییه‌كی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان له‌به‌رده‌مه پێویست زۆر به وردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
زیزۆ گوتیشی: هه‌ندێكجار كلاسیكۆ ده‌كه‌وێته فایناڵی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام گرنگی پێناده‌م و ئه‌وه‌ی له‌لام گرنگه یاری داهاتوو، هیچ وه‌ڵامێكم له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ نییه، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
راهێنه‌ری ریال ده‌شڵێت: پێویسته ڤاران هه‌موو بیری له‌لای تۆپ و قاچه‌كانی بێت و به‌رده‌وام بێت له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی، وه بێنزێما دۆخێكی له‌به‌رده‌مه و كه‌م گۆڵ ده‌كات به‌ڵام ئێمه ته‌نیا ئه‌گه‌ری فایناڵێكمان له‌به‌رده‌م ماوه‌و ده‌مانه‌وێت پێیبگه‌ین، هه‌روه‌ها چاومان له خانه‌ی دووه‌می لالیگایه.
زیزۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتیشی: بڕواناكه‌م سبه‌ی دوایین یاری بۆفۆن بێت له چامپیۆنزلیگ، ئه‌و گۆڵپارێزێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت.
بڕیاره سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یوڤێنتۆس بكات، ریال له یاری چوون به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.