مێسی و ئینیێستا ریكۆردیان له مێژووی چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد
بوونه یه‌كه‌م دووانه له مێژووی ئه‌ورووپا
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی نێوان رۆما و بارسێلۆنا، مێسی و ئینیێستا بوونه یه‌كه‌م دووانه له مێژووی ئه‌ورووپا كه به‌شداریی 100 یاری چامپیۆنزلیگ به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی نێوان رۆنا و بارسێلۆنا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی وێنه‌یه‌كی مێسی و ئینیێستای بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند كه مێسی و ئینیێستا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌یان تۆمار كردووه و بوونه یه‌كه‌م دووانه له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌یه‌كه‌وه 100 یاری له چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام بده‌ن.
