رووسيا و ئه‌مريكا دژى پڕۆژه بڕياره‌كانى يه‌كدى ڤيتۆيان به‌كار هێنا
دواى ئه‌وه‌ى رووسيا پرۆژه‌كه‌ى ئه‌مريكاى ڤيتۆ كرد، ئه‌مريكاش هه‌مان كارى به‌رامبه‌ر به پرۆژه بڕياره‌كه‌ى رووسيا ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ههميشهيى رووسيا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، دژى پڕۆژه بڕيارێكى ئه‌مريكا له باره‌ى سوورياوه، ڤيتۆى به‌كارهێنا و دواى شكستهێنانى پرۆژه بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكا، نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مريكاش مافى ڤيتۆى له دژى پرۆژه بڕياره‌كه‌ى رووسيا به‌كارهێنا و به‌و هۆيه‌وه هه‌ردوو پرۆژه بڕياره‌كه كه تايبه‌ت بوون به پرسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن سوپاى سوورياوه په‌كخران و دواى پشوويهكى كورت، جارێكيديكه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بۆ تاوتوێكردنى دووه‌م پرۆژه بڕيارى رووسيا كۆده‌بێته‌وه.
له پڕۆژه بڕياره‌كه‌يدا، ئه‌مريكا داوايكردبوو، ميكانيزمێكى تايبه‌ت دابنرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن حكومه‌تى سوورياوه.
نيكى هايلى، نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى له‌و پرۆژه بڕياره گرت، كه رووسيا پێشنيازى كردووه و رايگه‌ياند، "پرۆژه‌كه‌ى رووسيا ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى پێده‌درێت، مۆسكۆ لێكۆڵه‌ره‌كان ده‌ستنيشان بكات. ئه‌مه‌ش نابێته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ".
گوتيشى: "ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له يه‌ك كاتدا ده‌نگ له‌سه‌ر سێ پرۆژه بڕيار ده‌دات له باره‌ى سوورياوه. به‌ڵام به گشتى ده‌بێت رێگايهك بۆ كۆتايهێنان به كوشتارى هۆڤيانه‌ى مه‌ده‌نييه‌كانى دوما بدۆزرێته‌وه".
پرۆژه‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى دژى سووريا شكستى هێنا و دواى ئه‌وه‌ى خرايه ده‌نگدانه‌وه، 6 وڵات له‌گه‌ڵى بوون و 7 وڵات له دژى بوون و دوو وڵات ده‌نگيان نه‌دا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رى ههميشهيى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، "به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى كارێى نامرۆڤانهيه و هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر سيستمى نێوده‌وڵه‌تى و لێكه‌وته‌ى مه‌ترسيدارى ده‌بێت".
گوتيشى: "سووريا پابه‌ند نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كانى و هێشتا به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى".
ئه‌وه‌شى گوت: "فه‌ره‌نسا هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌ياندنى تاوانباران و ميكانيزمى ناسهربهخۆيانه بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و تاوانه قبوڵ ناكات".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن گوتى: "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا فه‌ره‌نسا بڕيارى خۆى ده‌دات، سه‌باره‌ت به چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشى كيميايى سووريا بۆ سه‌ر (دوما) ".
روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى به تايبه‌تى به‌ريتانيا و ئه‌مريكا سه‌رقاڵى به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌يه.
ئاشكراشيكرد، "هه‌ر رێككارێكى سه‌ربازى چاوه‌ڕوانكراو له دژى سووريا بگيرێته به‌ر له لايه‌ن فه‌ره‌نسا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه، ته‌نيا ئامانجى لێدانى چه‌كه كيمياييه‌كانى سوپاى سووريايه و په‌ل ناهاوێژێت بۆ هاوپه‌يمانه‌كانى ديمه‌شق".
دوێنێ دووشه‌ممه (9ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018)، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسياى به پشتيوانيكردنى به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار كرد.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مريكا له سووريا و ئه‌گه‌رى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له دژى سووريا، دواى ئه‌وه دێت، كه له ناوچه‌ى دوماى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات زياتر له 40 كه‌س به هۆى هێرشێكى سوپاى سوورياوه كوژران و گومانده‌كرێت، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش 15 ده‌وڵه‌ت تێيدا ئه‌ندامه و پێنجيان ههميشهيين، ئه‌وانيش: (ئه‌مريكا، به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا، چين و رووسيا)ن، وڵاتانى ديكه‌ش به شێوه‌ى ده‌ورى تێيدا ده‌بنه ئه‌ندام و له‌م خوله‌ى كۆبوونه‌وه‌كانيدا، وڵاتى پيرۆ سه‌رۆكى ئهنجوومهنهكهيه.
ئ.ر