كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەشێوەی جیاواز لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەر لێزمە باران ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بارانبارین بەشێوەی جیاواز لە ناوچەكان بەردەوام بێت و لەكاتی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر بێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای دەكات سبەی لە ھەندێك كاتدا باران لە ھەندێك ناوچە بە لێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
