ناتۆ بير له به‌كارهێنانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك دژى سووريا ده‌كاته‌وه
په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)، به نيازه بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا له دژى سووريا به‌كار بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)، به نيازه بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا له دژى سووريا به‌كار بهێنێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، حامى ئهكسۆى، رايگه‌ياند، سكرتێرى گشتيى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)، يێنس ستۆلتنبێرگ، له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌نقه‌ره پرسى به‌كارهێنانى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى له لايه‌ن ناتۆوه له دژى سووريا تاوتوێ ده‌كات.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئهكسۆى گوتى: "سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له سووريا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ى كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا له نزيكه‌وه چاودێرى ره‌وشه‌كه ده‌كات و سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌نجامى وتوێژهكانه".
رۆژنامه‌ى (خه‌به‌ر تورك) بڵاويكردووه‌ته‌وه، سكرتێرى ناتۆ رۆژى 16ى ئه‌م مانگه سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه و وه‌زيرى به‌رگرى و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى سكرتێرى ناتۆ ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌يه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لوتكه‌يى نێوان توركيا و ناتۆ كه بڕياره له رۆژانى 11 و 12ى تهمموز/ يۆليۆى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، خه‌به‌ر تورك
ئ.ر