مێسی له شكاندنی گه‌وره‌ترین ریكۆرد نزیك بۆته‌وه
له شكاندنی ریكۆردێكی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وه
.jpg)
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئامارێكی له باره‌ی ئه‌و یاریزانانه بڵاو كردۆته‌وه كه خاوه‌نی زۆرترین سه‌ركه‌وتنن له لالیگا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی نزیكه له شكاندنی ئه‌و ریكۆرده.
ئیكه‌ر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید له 510 یاری 334 یاری بردۆته‌وه و پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه خاوه‌نی زۆرترین سه‌ركه‌وتنه له لالیگا.
له پله‌ی دووه‌م زوبیزارێتا دێت له 622 یاری، 333 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، رائول گۆنزالێز له 550 یاری 327 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و پله‌ی سێیه‌می گرتووه، له دوای ئه‌ویش چاڤی هێرناندێز دێت كه له 505 یاری 322 بردنه‌وه‌ی هه‌یه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له پله‌ی شه‌شه‌م دێت له 413 یاری 312 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و بۆ شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی كاسیاس پێویستی به 22 بردنه‌وه‌ی دیكه له لالیگا هه‌یه.