ئاژه‌ڵێك زیندوو ده‌كرێته‌وه كه به‌ر له 42 هه‌زار ساڵ له‌ناوچووه
زانایێكی بایۆلۆجی: به‌ده‌یان بووهێڵمان زیندوو كردۆته‌وه له‌ماوه‌ی 22 مانگدا بێچوێكی مامووس به‌رهه‌م ده‌هێنین
K24- هه‌ولێر:
خه‌ریكه ئاژه‌ڵی مامووسی خوریدار دووباره ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ژیان، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی تۆكمه‌ی كۆپیكردن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به‌ر له هه‌زاران ساڵه له‌ناوچوونه.
جۆرج چیریش، زانای بایۆلۆجی له زانكۆی هارفارد ئاشكرایكرد، پڕۆژه‌ی كۆپیكردن له قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی بێچووێكی مامووس له تاقیگه نزیك بووه‌ته‌وه.
تیمی زانا دیاره‌كانی زانكۆی هارفارد ترشی ناوه‌كی "DNA"ـیان له ته‌رمی یه‌كێك له‌و مامووسه خوریدارانه وه‌رگرتووه، كه به‌ر له 42 هه‌زار ساڵ له‌ناوچوونه و تائێستا به‌ته‌واوه‌تی له ناو سه‌هۆڵبه‌نده‌كانی به‌سته‌ڵه‌كی سیبیریا به‌پارێزراوی ماونه‌ته‌وه.
وه‌ك زانایانی ئه‌و پرۆژه‌یه ئاماژه‌یان پێكردووه، ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی بۆهێڵه وهرگیراوهكانهوه، دووباره ئاژه‌ڵی مامووس بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ژیان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تیمی زانایان په‌ڕاوی زانستی بڵاو بكه‌نه‌وه، كه تێیدا روونكردنه‌وه له‌باره‌ی میكانیزمی كاره‌كه‌یان و چاندنی بۆهێڵه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌ناوچووه خراوه‌ته روو.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سایتی "سه‌ن ئۆنلاین"، پرۆفیسۆر جۆرج كه له پرۆژه‌كه‌دا به‌شداره رایگه‌یاند: "به‌ده‌یان بۆهێڵمان زیندووكردۆتهوه و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له خانه‌كانی ئاژه‌ڵی فیلدا تاقی ده‌كه‌ینه‌وه و، گرنگی به ژیاندنه‌وه‌ی مامووس و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌ده‌ین".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری بۆماوه‌یی ناسراو به "CRISPR-Cas9" ئه‌نجام ده‌درێت و، له‌و ته‌كنیكه‌دا زانایان رێگه‌ی "بڕین و چه‌سپاندن"ی چه‌ند به‌شێك له ترشی ناوه‌كی "DNA" له خانه‌كانی فیل به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن كه پێشتر ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌ره‌تا كۆپییه‌كی دووڕه‌گی ماموس ـ فیل ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆپیكردنی بێچوێكی مامووسی خوریداری ره‌سه‌ن.
چیریش روونیكرده‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دوای ئه‌و قۆناغه بێچوێكی دووڕه‌گی مامووس ـ فیل له منداڵدانێكی ده‌ستكرددا گه‌وره بكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دایكه فیلێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار بهێنن. زانایان پێشبینیش ده‌كه‌ن ئه‌و پرۆسه‌یه به‌لایه‌نی كه‌م ماوه‌ی 22 مانگ بخایه‌نێت.
ئه‌و پرۆفیسۆره باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه كه ئه‌م پرۆژه‌یان سه‌رده‌كه‌وێت و، ده‌توانن كۆمه‌ڵێك مامووس به‌رهه‌م بهێنن، كه توانای زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌یان له جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی هه‌بێت.
H.B