داعش له باشووری كه‌ركووك ده‌ست به چالاكی ده‌كاته‌وه
داعش ته‌كنیكی خۆی گۆڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ئێستا له رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو، له سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك – تكریت و نزیك ناحیه‌ی ره‌شاد، هاووڵاتییان ده‌كه‌نه ئامانج.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پێشتر داعش له رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بازگه و بۆسه، چه‌ندین هاووڵاتییان له سنووره‌كه كوشتووه و رفاندووه، به‌ڵام ئێستا په‌نای بردووه‌ته به‌ر دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو.
به گوێره‌ی وێبسایتی "الغد بریس"، له نزیك گوندی "مربات" بۆمبێكی چێندراو بارهه‌ڵگرێكی كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامدا شۆفێره‌كه‌ی برینداربووه، بۆمبێكی دیكه‌ش به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامیشدا دوو هاووڵاتی كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، سێیه‌م بۆمبی چێندراو، كه له نزیك هه‌ردوو بۆمبه‌كه‌ی پێشووتر دانراوه‌ته‌وه، توانراوه پووچه‌ڵبكرێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش، له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستییان به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگاكه.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، له‌لایه‌ن میشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، داگیركرا و تا ئێستاش ئه‌و هێزانه نه‌یانتوانوه كۆنتڕۆڵی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
ا. م