توركيا "پارێزه‌رى گشتيى" بۆ عه‌فرين دانا
و بڕياره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست به‌كار بكات.

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا بڕياريدا، "پارێزه‌رى گشتيى" بۆ عه‌فرين دابنێت و ميليشياكانى سه‌ر به توركياش به‌رده‌وامن له پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌ركوتكردنى هاووڵاتيانى كورد.
سايتى (ئيتيحاد پرێس)، كه بايه‌خ به رووماڵى رووداوه‌كانى سووريا ده‌دات، بڵاويكرده‌وه، گرووپه ميليشياكانى سه‌ر به توركيا، به‌رده‌وامن له پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ و ئه‌نجامدانى تاوان له سنوورى عه‌فرين.
ئه‌و سايته ئاشكرايكرد، "ميليشياكانى هاوپه‌يمانى توركيا له ژماره‌يه‌ك گوندى عه‌فرين، 15 هاووڵاتييان ده‌ستگيركردووه و به‌ره‌و شوێنێكى نادياريان گواستوونه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسيان به ناديارى ماوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، "ميليشياكانى سه‌ر به توركيا، شه‌ش ئه‌ندامى خێزانێكى ئێزدييان له گوندى گيبار رفاندووه".
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كان و چالاكان، شاڵاوى ده‌ستگيركردن و رفاندنى هاووڵاتيانى كورد له لايه‌ن گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به توركياوه له سنوورى عه‌فرين و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو ده‌ستيپێكردووه.
حكومه‌تى توركياش، بڕياريداوه، "پارێزه‌رى گشتيى" بۆ شاره‌كه دابنێت و بڕياره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست به‌كار بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و پارێزه‌ره، ناوى (ئه‌حمه‌د ئه‌عره‌ج)هو خه‌ڵكى ناوچه‌ى (باب)ه له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌ب.
تا ئێستا توركيا وه‌ك ناوچه‌ى شه‌ڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌فرين ده‌كات و سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره كورده‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ نيشته‌جێكردنى ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه ده‌ستيپێكردووه، كه له ناوچه‌كانى قه‌له‌مون و غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى نزيك ديمه‌شقه‌وه ئاواره بوون و زۆرينه‌ى ره‌هايان كه‌سوكارى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و فه‌تحى شام و ميليشياكانى سه‌ر به توركيان.
ئ.ر