"تره‌مپ هیچ له یاسا نازانێ"
سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ تره‌مپ: جارێ قه‌رزه‌كانتان بده‌نه‌وه دوایی باسی بڕیاری تازه بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ڵێت: "گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانن ئارامی و سه‌قامگیریی خۆیان له ته‌ماحی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر سامان و نه‌وت و پاره‌كه‌یان بپارێزن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/4/2018 سه‌رۆككۆماری ئێران له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی شاری ته‌برێز به پایته‌ختی گه‌شتیاری ئیسلامی بۆ ساڵی 2018 گووتی: "كۆشكی سپی پێیوایه ده‌بێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئێمه‌یش ده‌ڵێین: ئێوه و ئیسرائیل ناتوانن بڕیار له چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ن، به‌ڵكو گه‌لانی ناوچه‌كه خۆیان بڕیار له چاره‌نوووسی خۆیان ده‌ده‌ن".
رۆحانی ھێرشی كردووه‌ته سه‌ر تره‌مپ و گوتوویه‌تی: "ناكرێت بازرگان تاوه‌ر درووستكه‌ر بڕیار له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن. ده‌بێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه هیچ له سیاسه‌ت و یاساكان نازانێت له‌وه تێبگات، جارێ ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی له جێبه‌جێكردنی رێككهوتنننامهی ئه‌تۆمی جێبه‌جێی بكات، دوای ئه‌وه بڵێت گوومانم له رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه".
سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌ر بڕیارێكیشی ره‌تكرده‌وه كه تره‌مپ و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆسێی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه بیده‌ن و گووتی: "ئێران مه‌ترسی نییه و پارێزگاری له عێراق كردوو و ئاماده‌یه پارێزگاری له سعوودیه‌ش بكات".
رۆحانی رووی قسه‌كانی كرده كۆشكی سپی و گووتی: "ده‌بێت سه‌ره‌تا قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه پاشان قسه له‌باره‌ی بڕیاری تازه بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به خراپ و مه‌ترسیدار ده‌وانن، بۆچی واژۆتان له‌سه‌ر كرد؟".
بڕیاره 12/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیار له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ریككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نێت. به‌رده‌وامیش داوای هه‌موواركردنه‌وه‌ی كرۆكی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.