كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بارنبارین بەشێوەی جیاواز لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك شوێن و كاتی جیاواز بارانی بە لێزمە دەبێت.
بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لەگەڵ دابارینی لێزمە باران لەكات و شوێنی جیاجیادا.
وەك پێشتر پێشبینی كرابوو لە رۆژی ھەینی 27/4/2018، شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەھۆی بارانی بەلێزمە لە ھەندێك ناوچە ئاو بەرزبووەوە و ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروستبوو.
ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای وەرزی پایز و زستانی رابردوو، بە رێژەیەكی كەم باران لە باشووری كوردستان باریووەو جووتیاران مەترسی وشكە ساڵیان ھەبوو.
ھ.م
