"خامنه‌یی به‌ده‌ست سوله‌یمانی و جه‌عفه‌رییه‌وه گیریخواردووه"
"خامنه‌یی قاسم سوله‌یمانی ده‌كاته فه‌رمانداری هه‌موو سوپای پاسداران"
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵی جیاواز له‌باره‌ی ناكۆكی و ململانێی ناو سوپای پاسداران وه‌ك گرنگترین ده‌زگای ئه‌منی ئێران له به‌رزترین ئاستدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ماوه‌یه‌كه ناكۆكی قوڵ له نێوان محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانداری گشتی سوپای پاسداران و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس ده‌ركه‌وتووه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ئاژانسی ئاریای ئێرانی بڵاویكردبووه‌وه كه "عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ویستوویه‌تی قاسم سوله‌یمانی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه" به‌ڵام به‌خێرایی ئاژانسه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌كه‌ی لاداوه‌و له به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی ته‌هران تایمز له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نوسیبووی "رێبه‌ری ئێران ده‌یویست محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له پۆسته‌كه‌ی لابدات و له بری ئه‌و قاسم سوله‌یمانی بكاته فه‌رمانداری گشتی سوپای پاسداران".
تاهران تایمز ده‌ڵێت: "به‌هۆی ناكۆكی و زۆریی به‌ریه‌ككه‌وتنی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری و قاسم سوله‌یمانی، رێبه‌ری ئێران ویستوویه‌تی قاسم سوله‌یمانی بخاته شوێنی جه‌عفه‌ری".
به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌هران تایمزه‌وه، ئاژانسی ئاریا له راپۆرتێكی نارووندا ده‌ڵێت: "رێبه‌ری ئێران ده‌یه‌وێت قاسم سوله‌یمانی له پۆسته‌كه‌ی لابدات و فه‌یله‌قی قودسیش به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ستی سوپای پاسداران بكات" و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیشی داوه‌ته پاڵ قاسم سوله‌یمانی و به گه‌نده‌ڵ و ناشه‌فاف ناوی بردووه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "رێبه‌ر خه‌ریكی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی شۆڕشگێڕانه‌یه و ده‌یه‌ویت له بری باقری و جه‌عفه‌ری كادیری دیكه‌ی جێگره‌وه بۆ سوپای پاسداران ئاماده بكرێت.
به‌ڵام دوای ئه‌و پێشه‌كییه، ئاژانسه‌كه گوتوویه‌تی، رێبه‌ر باسی كاتی گۆڕانكارییه‌كه‌ی نه‌كردووه و باسی چاره‌سه‌ری ستراتیژی بۆ به‌رگریكردن له شۆڕش و رژێم و سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی خاكی ئێران كردووه، هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسی سه‌لامه‌تی ژیان و پاراستنی قاسم سوله‌یمانی كردووه له كاره‌كه‌یدا، چونكه چه‌ندین ئه‌ركی تایبه‌تی له عێراق و سووریا له ئه‌ستۆدایه. سه‌رنجی خۆیشی خستووه‌ته روو و ئاماژه‌یشی به ئه‌گه‌ری دانانی جێگره‌وه‌كه‌ی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس و په‌یوه‌ستكردنی به سوپای پاسداران كردووه".