عامری رووی زمانه زبره‌كه‌ی له سه‌در ده‌كات
عامری بۆ سه‌در: پێویستمان به هیچ كه‌سێك نییه رای خۆی پێمان بڵێت و حه‌شدی شه‌عبیش پڕۆژه‌یه‌ك نییه كه ئێستا پێشنیازمان كردبێت
K24- هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در به توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه پێویستمان به هیچ كه‌سێك نییه رای خۆی پێمان بڵێت و حه‌شدی شه‌عبیش پڕۆژه‌یه‌ك نییه كه ئێستا پێشنیازمان كردبێت".
عامری كه هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی "فه‌تح"یشه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رووی زمانه زبره‌كه‌ی له رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كرد و، ره‌خنه‌كانی موقته‌دا سه‌دری له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ره‌تكرده‌وه، كه گوتبووی: "هاوپه‌یمانی فه‌تح حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك كاڵایه‌كی بانگه‌شه له كه‌مپینی ههڵباژدرن بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت".
عامری له‌كه‌مپینی ههڵباژدرن بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له پارێزگای بابل گوتی: "ئێمه شه‌ڕ له‌پێناو ههڵباژدرنهكان ناكه‌ین و، نامانه‌وێ كه‌سیش ئه‌و تێكۆشانه‌مان پێ بفرۆشێت كه خۆمان به‌ده‌ستمان هێناوه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویستمان به هیچ كه‌سێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی به‌ئێمه رابگه‌یه‌نێت و، حه‌شدی شه‌عبیش پڕۆژه‌یه‌كی پێشتره نه‌ك پڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆمان، ئێستا ئێمه پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان به‌ناوی پڕۆژه‌ی "فه‌تح" هه‌یه".
پێشتر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری گرت و گوتی، فه‌تح ناوی حه‌شدی شه‌عبی بۆخۆی وه‌ك كاڵایه‌كی بانگه‌شه له كه‌مپینه‌كانی ههڵباژدرنی عێراقدا به‌كارده‌هێنێت، كه بڕیاره له 12 مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه بچن.
H.B