ئەردۆغان: جەھەپە بووەتە زوڕنای دەستی گولەن
"خۆت دەبیتە باشترین نموونەی دیکتاتۆریەت"
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ھێرش دەكاتە سەر سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری (جەھەپە) و بە زوڕنای دەستی فەتحوڵڵا گولەن.
لە میانی بەشداریكردنی لە شهشهمین کۆنگرەی پارتەکەی لە پارێزگای ئیزمیر لە ئەردۆغان، رایگهیاند: "جەھەپە گۆڕاوە و بووەتە زوڕنای دەستی فەتحوڵڵا گولەن، كە لە توركیا دەزگای دادوەرییمان وەك رێکخراوێکی تیرۆریستی تۆماریکردووە".
ئەردۆغان، روودەكاتە کەمال کلیچدار ئۆغلوو، سەرۆكی جەھەپە و دەڵێت: "ئەو کەسەی کە پێشتر دەیگوت ئەگەر کودەتا بکرێ ئەوا یەکەمجار ئێمە دەچینە سەر تانکەکان، ئەمجارە لە ژێر پاسەوانی تانکەکان بەرەو فڕۆکەخانە بەرێکەوتبوو. ھەرچەندە دەیەوێ نكوڵی بکەی، بەڵام گشت بەڵگەنامە و تۆماری کەناڵەکان لەسەر تۆ ھەیە. تۆ دژی کودەتا نیت بەڵکو کودەتاچیت".
ئەردۆغان، راشیگەیاند: "کەمال کلیچدار ئۆغلوو، ھەم بە ئەردۆغان دەڵێی "دیکتاتۆر" ھەمیش خۆت دەبیتە باشترین نموونەی دیکتاتۆریەت".
سەبارەت بە ژھەڵبژاردنەكانی توركیا كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی گشتی ئاكەپە دەشڵێت: "لەو بڕوایەدام 24 حوزەیران، ھەم لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ھەمیش لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی، بە رێژەیەکی زۆری دەنگ دەچینە نێو مێژووی سیاسیمان".
سەرچاوە: ئەنادۆڵ
ھ.م