"هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه"
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌به‌رده‌م كه‌ركووكی دوای هه‌ڵبژاردنن
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی زیاتری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ئاستی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت، كه له دواى 2005ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار پارسه‌نگی هێز له پارێزگاكه گۆڕاوه و ئێستا به ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "العربی الجدید"، له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییه و گومانه‌كانی كورد له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و بایكۆتكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكه، چاودێران هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك به "بۆمبی ته‌وقیتكراو له ململانێی سیاسی پارێزگاكه وه‌سفی ده‌كه‌ن".
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر زۆرینه‌ی پارێزگاكه كورد بوو، كه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه، ئه‌و هێزه‌ی خۆی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، كوردی به ته‌واوه‌تی پشتگوێ خستووه و ده‌یچه‌وسێنێته‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه له پارێزگاكه، به‌هۆی یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان و به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه‌یه، میلیشیاكان خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، پارێزگاره‌كه‌یان گۆڕیوه و زۆریك له به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كانییان له پۆسته‌كانییان دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته شۆكێك بۆ پێكهاته‌ی كورد له پارێزگاكه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت و ده‌نگی كورد به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هیچ متمانه‌یه‌ك نییه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبدرێت و ده‌وڵه‌تیش تێیدا بێلایه‌ن نابێت، ره‌وشه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك گونجاو نییه.
موسه‌ننا ئه‌مین له‌و بڕوایهدايه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته قه‌یرانێكی سیاسی نوێ له پارێزگاكه، چونكه حكوومه‌ت گرنگی به هه‌ڵبژاردنێكی رێك‌وپێك نادات، تا ئێستاش پارێزگاكه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی سرووشتی خۆی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری له دابینكردنی سه‌قامگیری شاره‌كه ناكات، كه پێشتر هه‌موو پێكهاته‌كان و هاووڵاتییانی پاراستووه، تا ئێستاش میلیشیاكان نه‌كشاونه‌ته‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین بۆ ئه‌و وێبسایته عه‌ره‌بییه ده‌شڵێت: "وه‌كو كورد خوازیاری قه‌یرانی دیكه نین، به‌ڵكو هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایین له ته‌واوی پارێزگاكه، له‌گه‌ڵ پێدانی مافه‌كان".
سایته‌كه له زاری به‌رپرسێكی سیاسی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به ده‌ستكه‌وتێك بۆ به‌غدا داده‌نرێت، چونكه دوای چه‌ندین ساڵ له مشتمومڕ و ناكۆكی هه‌ڵبژاردن تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێته سه‌ره‌تای قه‌یرانێكی نوێ له پارێزگاكه، چونكه ئه‌وكات ناكۆكییه‌كان له شاره‌كه تۆختر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێن به سه‌ركرده‌كانی كوردستان بدات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پێكهێنانی لێژنه‌ی هاوبه‌ش دواى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و به‌رپرسه روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌موولایه‌ك له‌و باوه‌ڕه‌دان كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌و ئاسانییه چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵام ته‌نها پێكهێنانی لێژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنییان، ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه ده‌شڵێت: "عه‌بادی نایه‌وێت لایه‌نی كوردی له‌ده‌ست بدات، له هه‌مان كاتدا نایه‌وێت شه‌قامی عهرهبیيشى له‌ده‌ست بچێت، بۆیه ئێستا په‌نای بردووه‌ته به‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكی پێشوه‌خته به كورد".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كورد سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كان متمانه‌یان نه‌ماوه، به‌ڵام ناچارن قه‌بووڵی بكه‌ن و هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نییه".
چاودێرانیش هۆشداری له مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن له شاره‌كه، به‌تایبه‌تیش كه لایه‌نه كوردییه‌كان به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ناڕازین، ئه‌وه‌ش واده‌كات ببێته بۆمبێكی ته‌وقیتكراو كه ره‌نگه له پارێزگاكه بته‌قێته‌وه.
قاسم عه‌میدی، شاره‌زای سیاسی بۆ ئه‌و سایته عه‌ره‌بییه ده‌ڵێت: "كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شد و رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، وا ده‌كات كورد له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دڵنیا نه‌بیت".
روونیشی ده‌كاته‌وه، بایكۆتكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ڵبژاردن هیچ سوودێكی نییه، له‌كاتێكدا كورد هه‌ست به پشتگوێخستن و په‌راوێزخستن ده‌كات، ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌بێته قه‌یرانێكی سیاسی نوێ و ده‌رهاویشته‌ی روونی ده‌بێت له‌سه‌ر پارێزگاكه.
له به‌رامبه‌ریشدا، كاندیدێكی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك هاوشێوه‌ی ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌یه و له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
عیماد به‌یاتی كاندیدی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت: "هیچ پاساوێك بۆ مه‌ترسییه‌كان نییه، هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه به‌بێلایه‌نی و شه‌فافیه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیركرد و تا ئێستاش ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
ا. م