پێش یارییه‌كه‌ی بایرن، زێدان گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا هێشتا نه‌یتوانیوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له پێكهاته‌كه‌ی بۆ دروست بووه و هێشتا نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دانی كارڤاخاڵ كێشه كه‌وتۆته باڵی راستی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ناچۆ هێرناندێزیش بۆ ئه‌و یارییه به ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریگه‌كان.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ره‌نگه به ناچاری لای راستی ریال مه‌رید راده‌ستی لوكاس ڤاسكێز بكات.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی بایرن میونشن بكات، له یاری چوون ریال به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو.